ووڵاتێكی ئه‌وروپی هێزی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی كوردستان ده‌كات
ووڵاتێكی ئه‌وروپی سه‌ره‌ڕای فشاره‌كانی حكومه‌تی عێراقی دژ به هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری ناردنی هێزی سه‌ربازی دا بۆ هه‌رێمی كوردستان.
بەمەبەستی مەشق و راهێنان بەهێزەكانی پێشمەرگە، سكۆتلەندا هێزێك رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات، بەپێی هەواڵی ماڵپەری (فۆرسێز) ووڵاتی سكۆتلەندا بڕیاریداوە (100) سەرباز بۆ ماوەی شەش مانگ رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات و مەشق و راهێنان بەهێزەكانی پێشمەرگە بكەن، له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌وه (گروبان كەیڤین كانوی) گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری سكۆتلەندا رایگه‌یاندوه” كه ئامانج لە ناردنی ئەو هێزە (100) كەسییە بۆ هەرێمی كوردستان ڕاهێنانی هێزەكانی پێشمەرگە لەوان تاكتیكی سەرەتایی سەربازی.
به‌پیی زانیاری سەرچاوەكەش ئه‌وه دووپاتكراوه‌ته‌وه” بڕیارە ئەو هێزەی سكۆتلەندا لەهاوینی ساڵی داهاتوو بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.