كاتی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9 و یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ئاشكرا كرا
سەرچاوەیەک لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاشكرای كرد” وردبینیکردنی تەواو لە لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کرا کە هەموو مانگێک بەو شێوەیە کاری تێدا دەکرێت.
سهرچاوهیهیهك له دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 9ی مووچه خۆرانی هه‌ریمی كوردستانه‌وه ئاشكرای كردووه” هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو، چەند رۆژێک دوای تەواوبوونی کاری وردبینییەکە، بە بڕیاری بریکاری وەزارەتی دارایی، دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات”.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی”هەفتەی داهاتوو خشتەی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت و سەرەتا وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی مانگی 9ی پێدەدرێت”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باس بێت” رۆژی 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌ران كرد و بۆ رۆژانی دواییش وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان وه‌ریان گرت، هاوكات تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش مووچه‌ی خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌و شارستانی ته‌واو بكرێت.