فواد مه‌عسوم به فرۆشتنی قودسی كوردستان بێده‌نگ و بۆ قودسی عه‌ره‌بان نیگه‌ران
پاش ئەوەی (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كرگتوه‌كانی ئه‌مريكا بڕياری ناساندنی ئۆرشه‌ليم (قودس) وه‌ك پايته‌ختى فەرمی ئيسرائيلیدا، كاردانەوەی چەندین وڵاتی ئیسلامی و عەرەبی بە دوای خۆیدا ھێناوە، لە راگەیەندراوێكدا فوئاد مەعسووم، سەرۆك كۆماری عێراق ئەو بڕیارە رەتدەكاتەوە و دەڵێت”ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا سته‌مكارییه.
(فوئاد مه‌عسوم) سه‌رۆككۆماری عێراق بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكای ره‌تكرده‌وه بۆ به‌فه‌رمی ناساندنی قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس و ده‌ڵێ، ئه‌م بڕیاره سته‌مكارو بێ بیانوه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه گورزێكی توند ئه‌وه‌شێنێت له پرۆسه‌ی ئاشتی له ناوچه‌كه‌دا.
به‌بێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، فوئاد مه‌عسوم له به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌تكردنه‌وه‌ی توندی عێراقی دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌م بڕیاره سته‌مكارو بێ بیانوه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه گورزێكی توند ئه‌وه‌شێنێت له پرۆسه‌ی ئاشتیی له ناوچه‌كه‌دا.
مه‌عسوم رونیشیكردووه‌ته‌وه”كه ئه‌م بڕیاره پێشێلكردنێكی ئاشكرای یاسای نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له‌و رووه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێشێلكردنی مافه ره‌واكانی گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی برایه.
سه‌رۆككۆماری عێراق داواشی له فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كردوه یه‌كێتیی ریزی نیشتمانی‌یان و ریزه‌كانی فه‌ڵه‌ستین به‌هێز بكه‌ن به‌و پێیه‌ی كه كۆڵه‌كه‌ی داكۆكیكردنه له مافه ره‌واكانیان.
ئه‌مه له كاتێكدایه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵ قودسه‌كه‌ی كوردستان فرۆشرا و سه‌رۆككۆمار شه‌رعیه‌تی پێدا و له‌یه‌ك به‌یاننامه‌ش قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرد، كه چه‌ندین ساڵه كورد له ژێر ئه‌و داگیركاری و ره‌ش كوژی و ماڵ وێرانی و خاك داگیركردنه خه‌سارمه‌ندی یه‌كه‌مه له عێراق و نه‌گه‌یشتووه به هیچ، كه چی حزبه‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار له شه‌و رۆژێك به‌بێ باكانه خه‌ڵك و خاكی كه‌ركوك كه لای ئه‌وان به‌ق ودسی كوردستان ناسراوه فرۆشرا به حه‌شد و میللیشیاكانی ئێران.