وه‌زاره‌تی دارایی: پێش جه‌ژن برۆن مووچه‌كانتان وه‌رگرن

خواكوڕك
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند پێش جەژن مووچەی هەریەکە لە وەزارەتەکانی: ناوخۆ، تەندروستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

له‌راگه‌یانراوه‌كه‌ هاتووه‌، ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری 8/9/2016 مووچەی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت. هه‌روه‌ها ڕۆژی شەممە 10/9/2016 مووچەی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەكرێت، ئەم ڕۆژە گەنجینەو بانكەكان لە دەوامی ئاسایی خۆیان دەبن. هەروەها بەرنامە ڕێژی كراوە لە دوای جەژنی قوربانی پیرۆز، مووچەی دام و دەزگاكانی حكومەت دابەش بكرێت

Back to top button