زانیاری له‌سه‌ر تیروپشكی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان پاش سه‌ركه‌وتنی سه‌رجه‌م یانه‌كان به‌قۆناغی داهاتوو

دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی كۆمەڵەكانی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ناوی ئەو (16) یانەیە ئاشكرابوو كە گەیشتنە قۆناغی (16)ـی چامپیۆنس لیگ”.

له‌ پاش كۆتایهاتنی یارییه‌كان هەریەكە لە یانەكانی (مانچستەر یونایتد و پاریس سان جێرمان و رۆما و بەرشلۆنە و لیڤەرپوول و مانچستەر سیتی و بەشكتاش و تۆتنهام) بە پلەی یەكەم سەركەوتن بۆ قۆناغی (16) و یانه‌كانی تریش به‌ پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وتن.

ئه‌و یانانه‌ی كه‌ به‌ پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وتن هەریەكە لە یانەكانی (بازل و بایرن میونخ و چێڵسی و یوڤینتۆس و سیڤیلیا و شاختار و پۆرتۆ و ریال مەدرید) بە پلەی دووەم گەیشتنیان بۆ قۆناغی دووەم مسۆگەركرد”.

ئه‌وه‌ی زانراوه‌” بریارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو (11/12/2017) لە نیۆنی سویسری كاتژمێر (2:00)ی دوای نیوەرۆ تیروپشكی قۆناغی (16) ئەنجامدەدرێت”.

ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز هه‌یه‌ له‌ نێوان سه‌رجه‌م یانه‌ به‌ هێزه‌كانی ئه‌وروپا.

Back to top button