ئه‌م شه‌و براوه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا ده‌كرێت

ئه‌م شه‌و له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا خه‌ڵاتی بالضۆن دۆر بۆ ساڵی 2017 ده‌درێت به‌ باشترین یاریزانی جیهان و كریستیانۆ و میسی ركابه‌ری ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی.

بریارە وایه‌ ئه‌م شه‌و پێنج شه‌ممه‌ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ خەڵاتی باڵۆن دۆر بداتە باشترین یاریزانی ساڵی (2017)، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش نزیكەی (30) یاریزان پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەڵام لیۆنێل مێسی و كریستیانۆ رۆناڵدۆ پاڵێوراوی سەرەكین بۆ بردنەوەی نازناوەكە”.

مەراسیمی سەرەتایی لە كاتژمێر (6:00)ی ئێوارە دەست پێدەكات، دابەشكردنی خەڵاتەكەش دەكەوێتە كاتژمێر (9:45) شەو.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” لەئێستادا لیۆنێل مێسی بە بەدەستهێنانی (5) باڵۆن دۆر خاوەنی ژمارە پێوانەییە و بە یەك باڵۆن دۆر پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ كەوتووە”.

Back to top button