پاقله یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌دات و چه‌ندین سودی تری گرنگی هه‌یه
پاقله یه‌كێكه له خوارده‌مه‌نی پڕ پرۆتینه‌كان و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ده‌دات و چه‌ندین سودی دیكه‌ش به‌له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت”.
توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی مینیسوتای ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه ئاشكرا كردووه” كه ئه‌و بڕه پرۆتینه زۆره‌ی له پێكهاته‌ی پاقله‌دا هه‌یه، یه‌كه‌ی گرمۆكهی زۆر به له‌ش ده‌به‌خشێت و یارمه‌تی تواندنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش ده‌دات.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 1824 ژن ئه‌نجامدراوه كه‌ته‌مه‌نیان له نێوان 40 بۆ 60 ساڵیدا بووه و كراون به دوو به‌شه‌وه، به‌شێكیان به‌رده‌وام خۆراكی پڕ پرۆتینی وه‌ك پاقله‌یان خواردووه، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش دووربوون له خواردنی خۆراكی پڕ پرۆتین و خۆراكی ئاساییان خواردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه پاقله چه‌ندین سودی تری گرنگی هه‌یه بۆ مرۆڤ و پێویسته سودی لێوه‌ربگیرێت له‌وانه:-
-رێكخستنی كێشی له‌ش
-ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه هۆكارێكه بۆ له‌ناو بردنی كۆلیسترۆلی خراپی ناو لاشه.
-ڕێكخستنی شه‌كری خوێن
-پارێزگاری كردن له نه‌خۆشیه‌كانی دڵ
-قه‌ده‌غه‌ی شێرپه‌نجه‌ی سك
-بۆ ته‌ندرووستی ئێسكه‌كان ڤیتامین كه‌ی بوونی هه‌یه له‌ناو پاقله‌دا، بۆیه خواردنی ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی ئێسكه‌كان.