لە هەرێمی کوردستان حکومەتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیەندرا
لە هەرێمی کوردستان حکومەتی ئەلیکترۆنی ڕاگەیەندرا و وەزیری ناوخۆش ڕایگەیاند، دەتوانێت کارەکانی حکومەت خێراتر و ڕێگری لە گەندەڵی بکات.
ئەمڕۆ (کەریم سنجاری) وهزیری ناوخۆی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا گوتی” گۆڕینی سیستمی کۆنی کاغەز لە کاروباری حکومەت بۆ ئەلیکترۆنی نوێ بە مەبەستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کارگوزاریی کوالێتی بەرزە بە هاوڵاتیان و مامەڵە لەگەڵ بازرگانەکان.
وهزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کرد.” بەڕیوەبردنی وەزارەتی ناوخۆ و کارەکانی حکومەت خێرا و شەفاف دەکات، هەروەها ڕێگریش لە گەندەڵی دەکات.
جێبەجێکردنی پڕۆژەی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی ناوخۆوە دەستپێدەکات و کەریم سنجاریش ئهوهشی راگهیاند” وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژەیە لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا بە هاوکاری ڕێکخراو و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.
هاوکات پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش UNDP، بڕی ٢٠٠ هەزار دۆلاری وەک پێشەکی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە تەرخان کردووە.