یه‌كگرتوو: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویژدانی نه‌بێت مه‌گه‌ر نا ده‌زانێت خیانه‌ت16ی ئۆكتۆبه‌ر كوردستانی به‌م دۆخه‌ گه‌یاند نه‌ك ریفراندۆم

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، میدیاكانی سلێمانی هه‌وڵیاندا دۆخی پاش فرۆشتنی كه‌ركووك، به‌ بابه‌تی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم گرێ بده‌ن، له‌ 16 ئۆكتۆبه‌ر واتا هه‌ر له‌و رۆژه‌ی كه‌ خیانه‌تی فرۆشتنی كه‌ركووك جێبه‌جێ كرا، هه‌وڵه‌كان بۆ چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵك له‌سه‌ر دۆخی كه‌ركووك، ده‌ستی پێكردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هاوكاری كۆمه‌ڵ و گۆڕان و باڵی خیانه‌تی یه‌كێتی و به‌رهه‌م ساڵح و چه‌ندانی میدیایی تر سلێمانی، به‌ڵام په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌لێت، ئه‌وه‌ی كوردستانی به‌م دۆخه‌ گه‌یاند، خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بوو نه‌ك ریفراندۆم، ئه‌وه‌شی ویژدانی هه‌بێت ئه‌م راستیه‌ دانپێدانراوه‌ی ناو خودی یه‌كێتی چه‌واشه‌ناكات”.

سوهراب میكائیل ئه‌ندام په‌رله‌مانی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكی دا له‌و باره‌یه‌وه‌، ده‌لێـ”ئەنجامی ڕیفراندۆم ئیردەی گەلە و هەڵناوەشێتەوە، تەنیا لەیەك حاڵەتدا ڕیفراندۆم هەڵدەوەشێتەوە، ئەویش ئەگەر ڕیفراندۆمێكی دیكەی بۆ بكرێت و خەڵك دەنگ بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی، ئەمەش زۆر ئەستەمە، چونكە گەلەكەمان قوربانییەكی زۆریداوە بۆ ئەوەی سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت ده‌شلێـ”دۆخی کوردستانیش بەهۆی خیانەتەوە بەمڕۆ گەیشتووە نه‌ك ریفراندۆم”.

میكائیل ده‌شلێـ”لایەنە سیاسییەكان دەبێت نێو ماڵی خۆیان یەك بخەنەوە، بۆ ئەوەی بۆ داهاتوو بتوانین كار بۆ جێبەجێكردنی ئەنجامی ڕیفراندۆم بكەین، و ده‌شلێـ”دەوڵەتە زلهێزەكان لەگەڵ عێراق پیلانیان دانابوو ئەو دۆخەی كە هێنرایە سەر كەركووك ئەنجامی بدەن، دوا جار پیلانەكەیان جێبەجێ كرد. گوتیشی: خیانەت یەكێك بوو لە هۆكارەكان، خیانەتیش دۆخمانی گەیاندووەتە ئەمڕۆ، هەر لایەنێك هەڵوێستی خراپی هەبێت و بیەوێت ئیرادەی میللەت بشكێنێت، ئەوا خیانەتی كردووە، بەڵام ریفراندۆم دۆخمانی نەگەیاندووەتە ئەمڕۆ”.

پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه‌، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته‌ پاڵ گروپێك  له‌ناو یه‌كێتی و به‌ كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه‌، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕان بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه‌، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.

Back to top button