خواكوڕك دهسنووسی وهسیهت نامهكهی عهلی عهبدولڵا ساڵح بڵاو دهكاتهوه
ڕۆژنامەنووسێکی نزیک لە عەلی عەبدوڵا ساڵحی سەرۆکی پێشوی یەمەن وەسێتنامەکەی ساڵح بڵاو دەکاتەوە کە ڕۆژی ۳ی ئەم مانگە نوسیویەتی.
ساڵح لە وەسێتنامەکەیدا کە ئاڕاستەی نەوەکانی و گەلی یەمەنی کردووە داوا دەکات ڕێ نەدەن وڵاتەکەیان بکەوێتە دەستی خیانەتکارانی حوسیەکان.
هەروەها ساڵح نوسیویەتی لەم کاتەدا چواردەورم خیانەتکارانە، ئەوانەی یەمەنیان بە نرخێکی سوک فرۆشت.
عەلی عەبدوڵا ساڵح لە لایەن چەکدارە حوسیەکانی سەر بە ئێران کوژراو تا ئێستاش شێوازی کوشتنەکەی جێگای مشتومڕی میدیاکانە.