سه‌رۆك بارزانی بزانه چی به جێگری سه‌رۆككۆماری عێراق گوتووه
رۆژی پێنج شه‌ممه 7ـی12ـی2017 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له ئوسامه نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا، كه فازڵ میرانی سكرتێر و هۆشیار زێباری و ئازاد به‌رواری، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده بوون، بارودۆخی سیاسیی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق و ناوچه‌كه خرایه به‌رباس و گفتوگۆ و رۆشنایی خرایه سه‌ر ره‌وشی ئاواره‌كان و بارودۆخی شاری مووسڵ.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و دوا رۆژی ژیانی سیاسی پێكهاته‌كان له عێراق، هه‌روه‌ها كێشه و ته‌حه‌ددیاتی ناو پرۆسه‌ی سیاسی تاوتوێكرا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه، كه كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا نابێت له رێگه‌ی زمانی زبر و فه‌رزی ئه‌مری واقیع یه‌كلایی بكرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت سه‌رجه‌م كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانیشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش هاوڕابوون، كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌ددیات و رێگه‌گرتن له قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن و كاری هاوبه‌شی لایه‌نه‌كان هه‌یه.