باڤێل بهخهون كوردستان دهكاته بهریتانیا به واقیعیش به حشدی شهعبی دهفرۆشێت
پاڤڵ تاڵەبانی یەکێک لە ئەندامانی گروپی خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەر،وێنەیەکی خۆی لە وڵاتی بەریتانیا لەبەردەم چات هام هاوس لە لەندەن بڵاو دەکاتەوە و خەون بەوەوە دەبینێت کوردستانیش وا لێ بکات.
چاودێرێک دەڵێت گرفتەکە لەوەدایە پاڤڵ بە خەون کوردستان دەکاتە هاوشانی بەریتانیا بەڵام بە واقیع دەیفرۆشێت بە حەشدی شەعبی،هەروەها دەڵێت سەیر لەوەدایە لە دوای خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەرەوە پاڤڵ چۆتەوە بۆ بەریتانیا لە کاتێکدا ئاوارەکانی خورماتوو کەرکوک لەبەردەم سەرمای زستاندا دەلەرزن دەبوو پاڤێڵ و هاوکارەکانی بەدەم ئەوانەوە بان.
پاڤڵ تاڵەبانی لە ڕێکەوتنێکی ژێر بەژێر لەگەڵ حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران کەرکوک و خورماتوی تەسلیم کردو دوایی ئاوارەبوون و شەهید کردنی ژمارەیەکی بەرچاو هاونیشتمانی کورد و سوتاندن و تاڵان کردنی ماڵەکانیان،ئێستا پاڤڵ کە زمانی کوردی نازانێت لە لەندەنەوە خەون دەبینێت بە کوردستانەوە.