كۆسره‌ت ره‌سوڵ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌لمانیایی جێهێشت
نوسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایده‌گه‌ێنێت، كۆسره‌ت ره‌سوڵ له ئه‌ڵمانیا نه‌خۆشخانه‌كه‌ی جێهێشتووه، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” دۆخی ته‌ندروستی كۆسره‌ت ره‌سوڵ زۆر باشه”.
مه‌سعود مه‌لا حه‌مزه، له نوسینگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ رایده‌گه‌ێنێت”ئه‌مرۆ 7ی 12ی 2017 كۆسره‌ت ره‌سوڵ نه‌خۆشخانه‌ی له وڵاتی ئه‌لمانیا به‌جێ هێشتوو و ته‌ندروستی ئێستا زۆر باشه”.
له 11ی مانگی رابردوو، له شاری سلێمانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ دۆخی ته‌ندروستی تێكده‌چێت، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فاروق له سلێمانی ده‌كرێت و پاشان به فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ینێرن، بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له وڵاتی ئه‌لمانیا”.