ئاڵا ئه‌سه‌دی له‌سه‌ر ناساند قودس وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل هاته سه‌ر خه‌ت و ده‌لێت قبوڵناكه‌ین

ئاڵا ئه‌سه‌دی له گروپێكی چاتی په‌رله‌مانتاره شیعه‌كانی عێراق دا كه ئه‌ویش تێیدا ئه‌ندامه، له‌سه‌ر بریاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی ناساندنی ئۆرشه‌لیم، به پایته‌ختی ئیسرائیل، ده‌نووسێـ”بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا ڕەت دەکەینەوە و ناهەقییە بەرامبەر بە مافە شەرعییەکانی گەلی فەلەستینی موسولمان و دۆست”.
ئاڵا تاڵه‌بانی كه به ئاڵا ئه‌سه‌دی ده‌ناسرێت، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌تس ئاپدا له گروپێكی په‌رله‌مانتاره شیعه‌كاندا كه ئه‌ویش تێیدا ئه‌ندامه له‌باره‌ی بریاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ ناساندنی ئۆرشه‌لیم به پایته‌ختی ئیسرائیڵ دێته سه‌ر خه‌ت و ده‌لێت ئه‌و بریاره قبوڵ ناكه‌ین و ده‌شلێـ”پێشێلکارییەکی زەقی یاسای نێودەوڵەتی و بڕیارە زۆر و زەوەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە. لێدانە لە پرۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
هه‌روه‌ها ئاڵا ئه‌سه‌دی جەختیشی لەوە کردووەتەوە: پێش ئەوەی داوا لە موسوڵمانانی جیهان بکەین بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو بڕیارە یەکبگرن، داوا لە گەلی فەلەستین و حکوومەت و حزب و هێزەکانیان دەکەین لە ڕووی ئەو بڕیارە بوەستنەوە”.
له‌به‌رامبه‌ر دا رێناس جانۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق” سەرەڕای ئەوەی ئاشکرای کردووە کە ئاڵا تاڵەبانی لەکاتی نووسینەکەدا نەیزانیوە کورد لەو تۆڕەدا هەیە، بە تەنزەوە نووسیویەتی: قودسی کوردستانتان فرۆشت، بە قودسی فەڵەستین دڵتەنگن”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕان بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.
