كه‌س و كاری زیندانیانی گه‌رمیان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
خواكوڕك
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له به‌یاننامه‌یه‌كدا به نوسراوی ژماره 423 له 5/9/2016 رۆژانی سه‌ردانی زیندانیانی له رۆژانی جه‌ژنی قوربان له‌لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه دیاری كردووه.
وێنه‌یه‌ك له نوسراوه‌كه بۆ خواكوڕك ره‌وانه‌كراوه و تیایدا رۆژانی سه‌ردانی كه‌سوكاری زیندانیانی دیاری كردووه له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا و هاتووه:
یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن، چاوپێكه‌وتن نیه
دووه‌م رۆژی جه‌ژن، چاوپێكه‌وتن نیه
سێیه‌م رۆژی جه‌ژن، چاوپێكه‌وتن ته‌نیا بۆ ئافره‌تانه
چواره‌م رۆژی جه‌ژن، چاوپێكه‌وتن ته‌نیا بۆ پیاوانه