یه‌كێتی خۆی رێگره له به‌رده‌م كورد له باره‌ی كه‌ركووك كه‌چی خۆشی ده‌لێت عه‌بادی كه‌ڵكی گفتوگۆی نیه
پاش پێشنیار و ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی فواد مه‌عسووم سه‌رۆككۆماری عێراق، بۆ عه‌بادی ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه ره‌د ده‌كرێته‌وه، راوێژكارێكی سه‌رۆككۆماریش ده‌لێـ” عه‌بادی و مالیكی تووشی غروری سیاسی بوونه، كه‌ڵكی گفتوگۆیان نیه”.
پاش سه‌ردانی بۆ هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، فواد مه‌عسووم، دهستپێشخهریكهی خسته به‌رده‌م عه‌بادی به‌ڵام عه‌بادی بێ ئه‌وه‌ی هه‌ر سه‌یری سه‌رۆككۆمار بكات ره‌دی كردۆته‌وه، له‌و باره‌یه‌وه سیروان ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق، له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتتی ده‌لێـ”مالیکی و عەبادی یەک سیاسەت پەیڕەو دەکەن و کەڵکی گفتوگۆیان نییە و ئەوان پێشنیاری فوئاد مەعسوومیشیان ڕەت کردوەتەوە، چونکە تووشی غروورێکی سیاسی بوون و وا دەزانن بەم ڕەتکردنەوەیان، ئیتر دەیان گەیەنێتە ئامانج، بەڵام بەدڵنیاییەوە ئەم غروورە تاسەر نابێت”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه راوێژكارێكی سه‌رۆككۆماری عێراق ( عه‌بدوڵا عه‌لیاوه‌یی) رایدهگهێنێت”سەرۆکوەزیرانی عێراق تووشی غروورێکی گەورە بووە و گوێ لە کەس ناگرێت و تا ئێستا وتارەکانیشی بە جۆرێکن کە کەڵکی ئەوەی نییە لەگەڵی دابنیشی، ئاماژەشی بەوە کرد: سەرۆک کۆمار دەسەڵاتی نییە کە گوشار بخرێتە سەری، بەڵام وڵاتان ئەگەر مەبەستیان بێت، دەتوانن ئەو کارە بکەن، بۆیە تاکە چارە ئەوەیە فشار بخرێتە سەر عەبادی”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه تاوه‌كو ئێستا یه‌كێتی ئاماده نیه، دۆخی كه‌ركووك كه له پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر تێكچووه چاكبكرێته‌وه و ئێستاش مه‌ترسی هه‌ر جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازی هه‌یه له‌باره‌ی شه‌ڕی ناوه‌خۆی لێ بكه‌وێته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت تاوه‌كو ئه‌و كوده‌تایه‌ی ناو یه‌كێتی چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ئه‌سته‌مه كه‌س بتوانێت نزیكی كه‌ركووك ببێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا چه‌ند كه‌س وه‌ك كه‌س سودمه‌ندن له كه‌مێك نه‌وتی پاشماوه‌ی كه‌ركووك”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕان بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.