له‌سه‌ر پیلانگێریهكهی به‌غدا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان هاته سه‌ر خه‌ت
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خواكوڕك نێردراوه، سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان لقی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنن، له‌كاتێكدا كه‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له چه‌ندین به‌یاننامه و راپۆرت و كۆبوونه‌وه‌كاندا وه‌ك ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لێژنه‌ی مافی مرۆڤ له جنێڤ و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك هیومه‌ن رایتس وۆچ ئه‌منستی ئینتیرناشیۆناڵ و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی دونیا وه‌ك ئوسترالیا و به‌ریتانیا و وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ( جۆن كێری) كه‌تاوانه‌كانی داعشیان له عێراق و كوردستان، به‌تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و بریتین له جینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی كه‌چی به‌داخه‌وه، نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ بۆنامی به‌بێ هه‌ماهه‌نگی ده‌نگی قوربانیان و ویستی كوردستان له حكومه‌ت و په‌رله‌ماندا، كار بۆ دادگایه‌كی ناوه‌خۆی عێراق ده‌كات، كه ده‌بێتی هۆی له‌بار بردنی پرسی بهجینۆساد ناساندن و نه‌بوونی دادپه‌روه‌ری چونكه یۆنامی خۆیان له‌چه‌ندین بۆنه باسیان له‌وه كردووه، كه له عێراق سه‌روه‌ری یاسا كه‌م ته‌رخه‌مه و كه‌چی چۆن كار به دادگایی ناوه‌خۆی ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا سزای سێداره له عێراق هه‌یه، ئه‌وه‌ش دژی سیاسه‌تی خودی نه‌ته‌وه یهكگترتووهكانه”.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه واژووی سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر “ئه‌یاد ئیسماعیل كاكه‌یی”سه‌ندیكای پارێزه‌رانی پێوه‌یه هاتووه” بۆیه ئێمه وه‌ك لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان، به‌هه‌موو جۆڕێك دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی یۆنامی و ئه‌و لایانانه، ده‌بین و كه پاڵپشتیان لێ ده‌كه‌ن و له سه‌ر كاری لۆبی به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی به جینوساید ناساندنی ئه‌و تاوانانه،