بارزانی گەیشتە پاریس

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە پارێسی پایتەختی فەرەنسا.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە بارزانی وا بریار لەگەڵ  ژان ئیڤ لو دریان، وەزیری بەرگریی فەرەنسا کۆببێتەوە هەروەها وەك سەرۆكی دەوڵەتێكی هاوپەیمان و بەهێز دژی داعش لە كۆشكی ئێلیزێ لەلایەن فرانسوا ئۆلاند، سەرۆكی فەرەنسا پێشوازی لێدەكرێت.

ئەجێندای سەردانەکەی بارزانی بۆ وڵاتانی ئەورووپا، لەپاڵ باسکردنی شەڕی داعش و گرتنەوەی مووسڵ، باس لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەگشتی دەکرێت و پرسی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستانی باشووریش یەکێک لە تەوەرەکانی سەردانەکەی بارزانی دەبێت.

Back to top button