ملیاردێرێك : پارەی گەشتێكی قوتابخانەم پێ نەبوو كە یەك ڕیاڵ بوو

ئەو پیاوەی وێنەكە ناوی ( سلێمان عبدالعزیز ڕاجحی) ە و ملیاردێرێكی سعودییە ، لە باسی ژیانی خۆیدا ئەڵێ :
من هەژارێك بووم ، بەجۆرێك نەمدەتوانی بەشداری لە گەشتێكی قوتابخانە بكەم كە نرخی گەشتەكە ( یەك ڕیال ) بوو ، ڕۆژێك پێش گەشتەكە ، مامۆستایەكم پرسیارێكی لێكردین و منیش وەڵامەكەم زانی ، بۆیە مامۆستاكە ( یەك ڕیال ) ی وەك دیاری پێبەخشیم ، بەوەش توانیم بەشداری گەشتەكە بكەم و غەمباریەكەم بووبە دڵخۆشیەك كە چەند مانگێك درێژەی هەبوو .

ڕاجحی ئەڵێ : گەورەبووم و ڕۆژگار تێپەڕی و دوای چەند ساڵێك كاركردن سەروەتێكی گەورەم كۆكردەوە و دەستم كرد بە كاری خێرخوازی ، ڕۆژێك ئەو مامۆستایەم بیركەوتەوە كە ( یەك ڕیال ) ەكەی پێدام و لە خۆم پرسی : ئایا ئەو مامۆستایە ئەو ڕیالەی وەك خێر پێدام یان دیاری بوو ؟
بۆیە دوای گەڕانێكی زۆر مامۆستاكەم دۆزیەوە بەڵام بارودۆخی باش نەبوو و بێكار بوو ، پێم وت كە قەرزێكی گەورەی لامە و پێویستە بیدەمەوە ، هەرچەند وتی قەرزاری كەس نیم بەڵام سوربوم لەسەر دانەوەی چاكەكەی ، بۆیە لەگەڵ خۆم بردم بۆ بەردەم یەكێك لە ڤێلا جوانەكانم و پێم وت : ئەم ڤیلایە ئیتر هی تۆیە لەگەڵ سەیارەیەك و موچەیەك تا كۆتایی ژیانت ، مامۆستاكە وتی بەڵام ئەمە زۆر زۆرە ، پێم وت : باوەڕم پێبكە ئەو دڵخۆشیەی بە یەك ڕیالەكەی تۆ بۆم پەیدا بوو زۆر زیاتر بوو لە دڵخۆشی تۆ بەم ڤێلا و سەیارە و موچەیە ، هەرگیز ئەو چاكەیەت لە یاد ناكەم .

(سلێمان عبدالعزیز راجحی ) لە ساڵی (١٩٢٠) لە جددەی وڵاتی سعودیە لە دایك بووە ، سەرۆكی دامەزراوەی بانكی راجحیەو لە ساڵی ( ١٩٧٥) دەستی كردووە بەكاری سەرمایەگوزاری ، راجحی ساڵی ( ٢٠٠٦) وەك ٣٧ مین ملیاردێری جیهان دیاریكراو لە ساڵی ( ٢٠١٤) بووەتە حەوتەمین ملیاردیری وڵاتەكەی خۆی .

تێبینی : ڕاجحی ناوی چۆتە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان چونكە خاوەنی گەورەترین پرۆژەی خێرخوازیە لە جیهاندا ، كە ئەویش بریتیە لە كێلگەیەكی دارخورما كە ٢٠٠ هەزار دارخورمای تێدایە ( كێلگەی ڕاجحی بۆ خورما ) ، بەرهەمی ئەم كێلگەیە هەمووی ئەكرێ بە خێر بۆ ڕێكخراوە خێرخوازیەكان و لە مانگی ڕەمەزانیش ئەو خورمایە بۆ بەربانگ لە دوو حەرەمە پیرۆزەكە دابەشدەكرێت.

Back to top button