عادل نوری: هەندێك جاش پارلەمانتاری كورد دەبینم تەریق دەبمەوە.

عادل نوری پارلەمانتاری عێراق لە میانەی بەشداری كردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی كوردستان۲٤ باسی لە دۆخی ئێستای عێراق كردو ڕایگەیاند عەبادی خاوەنی مەلەفی گەندەڵیە و بە بەڵگەمەوە گەندەڵیەكانیم لایە.

لە درێژەی دیدارەكەیدا ئەو پارلەمانتارە باسی لە كلكەكانی دوژمن كردو وتی كورد گیرۆدەی جاش حیزب و جاش پارلەمانتارو جاش میدیایە و هەركاتێك ئەو خۆفرۆشانە لە شاشەكان دەبینم لەبری ئەوان من شەرم دامدەگرێت.

عادل نوری كە ڕاشكاوانە لە بەرنامەكەدا دەدوا تیشكی خستە سەر پرسی ڕیفراندۆم و وتی ڕیفراندۆم مایەی شانازیەو هەركەس دژی بێت قەزەم و چكۆلەیە و كلكی لایەنە شیعەكانە،هاوكات تیشكی خستە سەر بێ وەفایی و دڕندەیی هەندێك لایەنی شیعی و بە بێ ئەخلاقی سیاسی ناوزەندی كردن.

Back to top button