ئەمریكا : ئێران ئاسایشی سوریا و یەمەن و عێراق و لوبنانی شێواندووە
لە میانەی كۆبونەوەی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەوروپا و ناتۆ ( ریكس تیلەرسن ) ی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند ” كۆماری ئیسلامی ئێران بە هەڵسوكەوتەكانی سەقامگیری لە ( سوریا و یەمەن و عێراق و لوبنان ) شێواندووە “.
ووتەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پاش كوژرانی ( عەلی عەبدوڵا ساڵح ) ی سەرۆكی پێشوی یەمەن هات كە كەوتە بۆسەیەكی چەكدارە حوسییە شیعەكانەوەو بە دیلی كوژرا .
لە ئێستادا پەیوەندییەكانی نیوان واشنتن و تاران لەوپەڕی گرژی و ئاڵۆزیدایە و بەبەردەوامی بەرپرسانی هەردولا هەڕەشەی توندتر لە یەكتری دەكەن .