كاردانەوەی وڵاتان دوای بریارەكەی ترامپ كە قودسی وەكو پایتەختی ئیسرائیل ناساند

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧/١٢/٢٠١٧ ، سوپای ئیسرائیل بڕیاری دا ژمارەی هێزەكانی لە كەناری رۆژئاوا زیاد بكات و لە تەواوی ئەو ناوچەیە بڵاوە بە هێزەكانی بكات.
بڕیاری لەناكاوی دۆناڵد ترامپ بە ناساندنی قودس وەك پاتەختی ئیسرائیل بە بێ جیاوازی نیگەرانی سەرجەم وڵاتانی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی و ئیسلامی.
ڕەجە تەیب ئەردۆڤان سەرۆكی توركیا ووتی بڕیاری سەرۆكی ئەمریكی بڕیارێكی بێ بنەمیایە لە بەرامبەر ویژدان و یاسا و مێژوودا، وتیشی وەك سەرۆكی ئێستا لوتكەی وڵاتانی كۆمكاری ئیسلامی داوا لە سەرجەم وڵاتانی جیهان دەكەم بەرامبەر ئەم بڕیارە ناشیاوە بوەستنەوە كە پێچەوانەی بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكانە و دژی ناسنماەی سەدان ساڵەی قودس ە.

لای خۆیەوە ئەنتۆنیۆ غۆتۆرێس ئەمینجاری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ووتی: بڕیارەكە ئاشتی نێوان فەڵەستینی و ئیسرائیلیەكان دەخاتە مەترسیەوە و دەبێت پرسێكی لەوجۆرە بە گفتوگۆی هەردوولا بڕیاری لەسەر بدرێت لە ژیر چاودێری نەتەوە یەكگرتوەكان.
هەڕوەك ئیمانۆڵ ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا نیگەرانی توندی پیشاندا و یەكێتی ئەوروپاش بڕیارەكەی ڕەتكردەوە.
وڵاتی میسریش ئیدانەی بڕیارەكەی ترامپ ی كردووە و ووتی بڕیارەكە هیچ پشتێكی پێ نابەسترێت.
وڵاتانی ئێران و ئەردەن و سعودیە و تونسیش داوای یەكهەڵوێستی مسوڵمانان دەكەن بۆ ڕوبەڕووبنەوەی بڕیارەكە.
هەڕوەك بزوتنەوەی حەماس ی فەڵەستینی وەك لایەنی یەكەم لەو وڵاتە بە توندی ئیدانەی بڕیارەكەی كردو و بە ڕاگەیاندنی جەنگی ناوبرد و ئامادەییی خۆی بۆ ڕوبەڕوبونەوە ڕاگەیاند.

Back to top button