لە هەرێمی كوردستان حكومەتی ئەلیكترۆنی ڕاگەیەنرا

ئەمڕۆ پینج شەممە ٧/١٢/٢٠١٧ لە هەرێمی كوردستان حكومەتی ئەلیكترۆنی ڕاگەیەندراو وەزیری ناوخۆش ڕایگەیاندبەهۆی ئەو پرۆژەیەوە ، دەتوانێت كارەكانی حكومەت خێراتر و ڕێگری لە گەندەڵی بكرێت.

ئەمڕۆ كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكدا پڕۆژەی حكومەتی ئەلیكترۆنی و سەنتەری خزمەتگوزاری ڕاگەیاندو ئاماژەی بەوە دا ” گۆڕینی سیستمی كۆنی كاغەز لە كاروباری حكومەت بۆ ئەلیكترۆنی نوێ بە مەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كارگوزاریی كوالێتی بەرزە بە هاوڵاتیان و مامەڵە لەگەڵ بازرگانەكان و بەڕیوەبردنی وەزارەتی ناوخۆ و كارەكانی حكومەت خێرا و شەفاف دەكات، ڕێگریش لە گەندەڵی دەكات.”

وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند” وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە جێبەجێكردنی ئەو پڕۆژەیە و بە هاوكاری ڕێكخراو و هاوبەشە نێودەوڵەتییەكانیش سەرەتا جێبەجێكردنی پڕۆژەی حكومەتی ئەلیكترۆنی لە وەزارەتی ناوخۆوە دەستپێدەكات.

پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان UNDP بڕی ٢٠٠ هەزار دۆلاری وەك پێشەكی بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژەیە تەرخان كردووە.

Back to top button