كەركووك.. هێرش كرایە سەر میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و كوژراو و برینداریان هەیە
بەرپرسی بەشی جووڵەی ئاسایشی كەركووك، ڕای گەیاند، لە ناوچەی فەرمانبەران لە كەركووك شەڕە و لە حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەدرێت.
عەقید (ئیدریس ڕەفعەت)، بەرپرسی بەشی جووڵەی ئاسایشی كەركووك ڕاگەیاند: “لە كاتژمێر 9:45 خولەكی ئەمشەو لە ناوچەی فەرمانبەران لە كەركووك لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دراوە و شەڕیش تا ئیستا بەردەوامە”.
ئەو بەرپرسەی ئاسایش ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە زەرەر و زیان بە سوپا و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی گەیەندراوە و كوژرا و برینداریشیان هەیە.
جەختیشی كردەوە كە زانیارییەكان سەرەتایین، ناشزانرێت ئەوانەی لە میلیشیاكان دەدەن كێن و سەر بەكام لایەنن.