مه‌كته‌بی سیاسی پارتی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مه‌لا به‌ختیار ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوشكی (مه‌لا به‌ختیار) بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بۆ مه‌لا به‌ختیار:-

بەڕێز كاك (مەلا بەختیار)، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، خەمبار بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان خاتوو (لەیلا محەممەد كەریم).

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و تەواوی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و خزم و دۆستانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین، لە خوای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انالله وانا الیە راجعون.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

Back to top button