ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی رۆماتیزم و گورچیله و په‌ستانی خوێنیان هه‌یه كه‌ره‌وز بخۆن
یه‌كێك له سه‌وزه هه‌ره گرنگه‌كان كهرهوزه، جگه له‌و هه‌موو پێكهاته سوود به‌خشانه‌ی كه تیادایه‌تی، سه‌رچاوه‌ی ووزه‌یه و له‌ش پاك ده‌كاته‌وه له پێكهاته زیان به‌خشه‌كانی كه‌له رێگه‌ی خواردنی شهكرو چه‌وری و كهوله‌وه چوونه‌ته له‌شمانه‌وه.”
له لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایانی بواری پزیشكی له‌سه‌ر سووده‌كانی به‌هاراتی كه‌ره‌وز ده‌دوێن، كه ده‌ركه‌وتووه كه‌ره‌وز سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه له زستاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆی سه‌رماوه توشی نه‌خۆشی نه‌بیت و به‌رده‌وام پارێزراو بیت.
سوده گرنگه‌كانی كه‌ره‌وز كه له هه‌ژمار نایه‌ن بریتین له:-
-كه‌ره‌وز بۆ باری ته‌ندروستی پێویسته هه‌موو مرۆڤێك رۆژانه گرنگی به خواردنی كه‌ره‌وز بدات.
-كه‌ره‌وز رێژه‌ی په‌ستانی خوێن به هاوسه‌نگی راده‌گرێت و بڕی به‌رزی ڤیتامین سی تیایدا كۆئه‌ندامی به‌رگریمان به‌هێز تر ده‌كات به‌م جوَره له‌شمان به‌رگری زیاتر په‌یدا ده‌كات دژی فایرۆس و میكرۆب.
-كه‌ره‌وز له دروست كردنی چه‌نده‌ها ده‌رماندا به‌كار دێت وه‌ك ده‌رمانی چالاك كردنه‌وه‌ی گورجیله و چاره‌سه‌ر كردنی رۆماتیزم وجالاككردنی كۆئه‌ندامی هه‌رس وهێوركهرهوهكاندا.
-هێوركه‌ره‌وه مه‌به‌ست له‌و ده‌رمانانه‌یه كه بۆ كه‌سانی تووش بوو به نه‌خۆشی ده‌رونی و ده‌مار دروست ده‌كرێن.
-كه‌ره‌وز رێژه‌یه‌كی به‌رزی ڤیتامین سی و بیی و ئاسن و مه‌گنسیوم تیدایه كه رۆژانه به‌كارهێنانی له خواردنه‌كانماندا سوودی گه‌وره به ته‌ندروستیمان ده‌به‌خشێت.