بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌ندیخانی هه‌ژاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی بوومەلەرزەیەک لە سنووری هەڵەبجە و دەربەندیخان روویدا، کە گوڕەکەی 4.5 پلەی رێختەر بووە.”
(دارا حەسەن) بەڕێوەبەرى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى سلێمانى رایگه‌یاندوه” بوومەلەرزەکە ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كاتژمێر 4:55 خولەکی بەرەبەیانی بە دووری 10 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری هەڵەبجە روویداوە، قووڵییەکەی 10 کیلۆمەتر بووە.
بەڕێوەبەرى کەشناسى سلێمانى و بوومەلەرزەزانى دەڵێت.” گوڕی بوومەلەرزەکە 4.5 پلەی رێختەر بووە و زیانی گیانی نەبووە.