چۆن خۆمان له‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ بپارێزین كه‌ ئێستا نه‌خۆشیه‌كی زۆر باوه‌

نەخۆشیی شەكرەDiabetes بریتییە لە گروپێك كێشەی پەیوەست بە میتابۆلیزم، كۆنترۆل نەكردنی نەخۆشیی شەكرە بە شێوەیەكی دروست (واتە ئاستی بەرزی شەكری خوێن) دەبێتە ئەگەری ئاڵۆزیی بەرچاو لە زۆربەی ئەندامەكانی لەشدا.”

بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە  پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بگرینه‌ به‌ر:-

1/ كۆنترۆلكردنی كێشی لەش. بە دابەزاندنی 7%ی كێشی زیادی لەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە تا رێژەی زیاتر لە 50% كەم دەبێتەوە.
2/ مەشقی فیزیكی بەردەوام یان زیادكردنی چاڵاكیی بەدەنی رۆڵی هەیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی شەكرە و نەخۆشیی دڵ. واباشە مەشقی وەرزشی رۆژانە بۆ ماوەی 30 خولەك ئەنجام بدرێت.
3/ پەیڕەوكردنی هەنگاوەكانی سووككردن یان كەمكردنەوەی سترێس. سترێس بە 2 رێگا كاریگەری دەكاتە سەر ئاستی شەكری خوێن: بەرزبوونەوەی شەكری خوێن، فەرامۆشكردنی پەیڕەوكردنی خۆراكی تەندروستییانە و مەشقی وەرزشی.

4/ پەیڕەوكردنی خۆراكی هاوسەنگ و تەندروستییانە و دووركەوتنەوە لە شیرینی، خۆراكی پرۆسێسكراوProcessed foods، خوێی زیاد.
5/ وەرگرتنی بڕێكی باشی ریشاڵ لە خۆراكدا وەكو دانەوێڵەی تەواو، سەوزە و میوە، پاقلەمەنییەكان. ریشاڵ یارمەتیدەرە بۆ زووتر هەستكردن بە تێربوون و كۆنترۆلكردنی ئاستی شەكری خوێن.

6/ بەسەركردنەوەی پشكنینی ئاستی شەكری خوێن بۆ دەستنیشانكردنی حاڵەتی پێش نەخۆشی شەكرە Prediabetes بەتایبەتی بۆ كەسانی بەساڵاچوو و ئەوانەی كە كێشی لەشیان زیادە. پشكنینی رۆتینی ئاستی شەكری خوێن زۆر پێویستە لە تەمەنی 45 ساڵی و بەسەرەوە. بە 3 جۆر پشكنین حاڵەتی پێش نەخۆشیی شەكرە دەستنیشان دەكرێت كە بریتین لە: پشكنینی ئاستی شەكری خوێن لە خورینی FBS، پشكنینی هیمۆگلۆبینی گلوكۆزبوو HbA1C، لەگەڵ پشكنینی بەرگەگرتنی گلوكۆز OGTT.

Back to top button