هیچ رێگایه‌كی عه‌بادی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌، رووسیا ده‌ستبه‌رداری رێكه‌وتنه‌كانی نابێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان

پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌وڵێكی زۆر له‌لایان عێراقه‌وه‌ درا تا رووسیا له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پاشگه‌ز بكاته‌وه‌، له‌ئێستاشدا هه‌ڵه‌كانی بۆ پاشگه‌ز كردنه‌وه‌ی رووسیا له‌ رێكه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌، به‌ڵام نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ رووسیا ده‌لێـ” کۆمپانیا ڕووسییەکان دەستبەرداری کاری خۆیان نابن لە کوردستان و بەردەوامن لە کارکردن، ئەوەشی دەگوزەرێت لەبەرژەوەندی عێراق نییە”.

نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ رووسیا، له‌ لێدوانێكی دا رایده‌گه‌ێنێت”ئەوەی دەگوزەرێت لەبەرژەوەندی عێراق نییە، داگیرکردنی کەرکووک و بەھەدەردانی نەوتی کەرکووک جگە لە زیان ھیچ قازانجێکی بۆ خەڵکی عێراق نییە، ئەو نەوتە ئەگەر دەربھاتایە و خەڵکی کوردستان قازانحی لێکردیایە بۆ عێراقیش باش بوو، بەڵام دەبینین سیاسەتی حکوومەتی عێراق بەپێچەوانەوەی ویستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییە، رەنگە لە داھاتووش ھەڵوستی توند بەرانبەر بە عێراق بگیرێتەبەر، ھەرێمی کوردستان سیاسەتی حەکیمانەی ناوە بۆ ئەوەی ژێرخانی ئابووری خۆی بەھێز بکات، لەو چوار چێوەیەشدا رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیا ڕووسیەکان کردبوو بۆ دەرھێنانی نەوت لە کەرکووک “.

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پارتی له‌ رووسیا ده‌شلێـ”کە کۆمپانیا ڕووسییەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان، دەستبەرداری کاری خۆیان نابن و بەردەوام دەبن لەسەر ئەو گرێبەستانەی ھەیە، ئەوەی حکوومەتی عێراق بەرانبەر بە کۆمپانیا ڕووسییەکان دەیکات، وەک ئەوە وایە بەرانبەر بە ڕووسیا بکات، چونکە ئەو کۆمپانیایانە کاری دەرھێنانی نەوت دەکەن و نوێنەرایەتی ڕووسیا لە ناوچەکە دەکەن، ئاشکراشی کرد، کە ئەم ساڵ ھەرێمی کوردستان، رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای رۆز نەفت بۆ دەرھێنانی نەوتی کەرکووک کردووە، رێککەوتنەکەش بەردەوامی دەبێت”.

شایانی باسه‌، پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه‌، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته‌ پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به‌ كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه‌، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕان بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه‌، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.

Back to top button