هه‌ولێر كه‌مپێك بۆ ئاواره‌كانی كه‌ركووك و دوزخورماتوو دروست ده‌كات، وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان له به‌غدا هاوكاری ناكات
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، به‌سه‌دا هه‌زار ئاواره‌ی كه‌ركووك و خورماتوو روویان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، به‌رپرسی لێژنه‌ی ئاواره‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو له پارێزگایی هه‌ولێر ده‌لێـ” پلان ھەیه کەمپێک بۆ ئاوارەکانی کەرکووک و خورماتوو لە سنووری پارێزگای ھەولێر دروست بکرێت. گوتیشی كه، حکوومەتی بەغدا ھاوکارییان ناکات”.
سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاواره‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو له پارێزگای هه‌ولێر (حوسێن كه‌لاری) به ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه”دوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئاوارەکانی شاری کەرکووک و قەزای خورماتوو روویان لە ھەولێر کردووە و، تا ئێستا ١٢ ھەزار و ٥٠٠ کەس لای ئێمە تۆمار کراون، جگە لەو ژمارەیەش ئاوارەی دیکە ھەن تۆمار نەکراون، زۆربەی ئاوارەکانیش لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی کەرتی تایبەتدا نیشتەجێبوونە و ئێستا خاوەن پڕۆژەکان داوای خانووە و یەکە نیشتەجێبوەکانیان دەکەنەوە، هه‌وره‌ها ئاماژەیشی دا، كه لە ئێستادا سەرقاڵی ئەوەن جێ‌وڕێی دیکە بۆ حەواندنەوەی ئاوارەکان دابین بكه‌ن و ده‌شڵێ ”بە نیازین بۆ ئەو ئاوارانەیشی باری داراییان باش نییە کەمپ دروست بکەین، ئەوانەشی گوزەرانیان باشە دەتوانن خانوو بۆ خۆیان بەکرێ بگرن، بەڵام دروستکردنی کەمپ پێویستی بە کات و پارە ھەیە لەبەرئەوە دەکەوێتە ساڵی داھاتووه‌وه.”
هه‌ر له‌باره‌ی هاوكاری نه‌كردنی به‌غدا بۆ ئاواره‌كان كه وه‌زیره‌كه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران،له پشكی گۆڕانه حوسێن كه‌لاری گوتی” جگە لە دابەشکردنی بڕێک لە خۆراکی وشک، ھیچ ھاوکاریێكی دیكه‌ی ئاوارەکانی نەکردووە، هه‌ڵبه‌ته تەنیا لە رێگەی رێکخراوە نێوخۆیی و بیانییەکان ھاوکاری بەسەر ئاوارەکاندا دابەش دەکرێت و، کۆنسووڵخانەی فەڕەنسایش یەکێکە لەو وڵاتانەی ھاوکار بوونە.”
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕان بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.