نووسینی سه‌ر تابلۆكانیش به‌كوردی قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن.. ده‌بێت باره‌گاكانی یه‌كێتیش به عه‌ره‌بی بنووسن

پاش خیانه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر، به‌رده‌وام فشاره‌كانی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌سه‌ر كورد زیاتر ده‌بێت، سه‌ره‌ڕاى تاڵانكردن و سووتاندنى زۆرينه‌ى ره‌هاى ماڵه كورده‌كانى خورماتوو، له تازه‌ترين كاريشدا، چه‌كدارانى سه‌ر به حه‌شدى توركمانى و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق تابڵۆ كوردييه‌كانى خورماتوو ده‌سڕنه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، وه‌ك له‌و وێنه‌يه ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌كدارانى حه‌شدى توركمانى و سوپاى عێراق نووسينى كوردى تابڵۆى ره‌سمى سه‌ر قائيمقامييه‌تى قه‌زاى خورماتوويان سڕيوه‌ته‌وه و ته‌نيا نووسينه عه‌ره‌بى و توركييه‌كه ماوه، ئه‌وه‌ی حێگای سه‌رنجه ده‌قه توركمانييه‌كه به رێنووسى عه‌ره‌بى عوسمانى نه‌نووسراوه و به رێنووسى لاتينى نووسراوه.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕان بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.
