به‌وێنه: كه‌ركووك ئارامه.. بزانه حشدی شه‌عبی له‌ناو زانكۆی كه‌ركووك خه‌ریكی چیه
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، دۆخی كه‌ركووك هه‌روادێت خراپتر ده‌بێت، چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى دواى دهستگرتنيان به‌سه‌ر زانكۆى كه‌ركووكدا و سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى له زانكۆكه، سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى ماراسۆنى وهرزشين، سازكردنى ئه‌و ماراسۆنه له كاتێكدايه كه قوتابيانى كوردى زانكۆكه مانيان له ده‌وام گرتووه و به‌و هۆيه‌وه ره‌وشى گشتى زانكۆكه به دۆخێكى نائاسايدا تێده‌په‌ڕێت و رۆژانه چه‌كداره‌كانى حه‌شد به هامه‌ر و ئوتۆمبێلى سه‌ربازى و چه‌كه‌وه حهرمى زانكۆكه ده‌شكێنن.
سه‌باره‌ت به بايكۆتى قوتابيانى كورد له ده‌وام و بوونى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى لهسهريان تا ئێستا هيچ رێكخراوێكى پيشه‌يى هه‌ڵوێستى نه‌نواندووه.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕان بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.