حشدی شه‌عبی مۆركی كوردی شاری كه‌ركووك رۆژ داوی رۆژ كۆتایی پێده‌هێنێت بزانه چی تریان كردووه
دواى خيانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و په‌لكێشكردنى ميليشياكانى حه‌شد و سوپاى عێراق بۆ شارى كه‌ركووك له لايه‌ن به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتييه‌وه، له ئێستادا چه‌كدارانى حه‌شد سه‌رقاڵى گۆڕينى ناوى شه‌قامه‌كانى كه‌ركووكن، له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دواى سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى له كه‌ركووك و داگرتنى ئاڵاى كوردستان و سوكايه‌تيكردن به وێنه‌ى سيمبوڵه‌كانى كورد، له گه‌ڕه‌كى يه‌كى حوزه‌يران، ناوى شه‌قامى سه‌ره‌كى گه‌ڕه‌كه‌كه‌يان ناوه شه‌قامى محه‌ممه‌د باقر حه‌كيم.
له چه‌ند رۆژى رابردووش‌دا شه‌قامى سه‌ره‌كى نزيك زانكۆى كه‌ركووكيان گۆڕى و وێنه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فيد كه شه‌قامه‌كه‌ى به‌ناوه‌وه كرابوو، له لايه‌ن چه‌كداره‌كانى حه‌شده‌وه سووتێنرا، له سه‌ره‌تاى داگيركردنى شاره‌كه‌شه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامن له گۆڕينى ناوى شه‌قامه‌كان و سڕينه‌وه‌ى تابڵۆ كوردييه‌كان و سوكايه‌تيكردن به وێنه‌ى سيمبوڵه‌كانى كورد، له‌و ميانه‌يه‌دا وێنه‌يه‌كى هونه‌رمه‌ندى كه‌ركووك حوسێن عه‌لى به‌ده‌ر نه‌بوو له شێواندن و سوكايه‌تيپێكردن.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕان بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.