واشنتن هەڕەشە لە سەرۆکی فەڵەستین دەکات

واشنتۆن هۆشداری دەداتە سەرۆکی فەڵەستین مەحمود عەباس لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی دیداری مایک بێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئەوا دەبێت چاوەڕێی دەرئەنجامی پێچەوانە بکات.
مایک بێنس چاوەڕوانە چاوی بە عەباس بکەوێت لە کاتێکدا بە پێی هەندێک لە سەرچاوەکان عەباس ڕایگەیاندووە ئامادە نیە بۆ ئەو دیدارە،ئەوەش دوای ئەوەی ترامپ قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند.
لای خۆیەوە جوبرەئیل ڕەجوب بەرپرس لە بزوتنەوەی فەتحی فەڵەستین ڕایگەیاند سەرۆکی فەڵەستین ئامادە نیە چاوی بە بێنس بکەوێت و چیدی پێشوازی لێناکەین ،من بەناوی فەتحەوە دەدوێم،بێنسی جێگری ترامپ پێشوازی لێ نەکراوە لە فەڵەستین…..داواکارم تەواوی پایتەختە عەرەبیەکان پێشوازی لەو بەرپرسە نەکەن.

Back to top button