ئەمریکا خەریکی نەخشەدانانە بۆ لێدانی ئێران

ماڵپەڕی cnn لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکیەوە بڵاوی کردەوە کە وەزیری بەرگری ئەمریکا جەیمس ماتیس داوای لە بەرپرسانی وەزە.ارەتەکەی کردووە نەخشەو پلانی هێرش کردنە سەر ئێرانی بۆ ئامادە بکەن.

پلانەکەی بەو جۆرەیە کە هێزەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی ئێران ڕوبەڕوی ئەو گروپانە ببنەوە کە سەر بە وڵاتی ئێرانن و لەو ڕێیەوە دەستی ئێران لە دەرەوە ببڕن بێ ئەوەی ڕاستەوخۆ هێرش بکەنە سەر ئێران.

پێشتر ڕیکس تیلەڕسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە مەبەستی قەناعەت پێهێنانی بەریتانیا،فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ کارێکی هاوبەش دژی ئێران سەردانی ئەو وڵاتانەی کرد، ئەوە لە کاتێکدایە وڵاتانی عەرەبیش لە هەوڵی دروست کردنی بەرەیەکی لەو شێوەن دژی ئێران.

Back to top button