کوژراوێک و ۷٦۷ بریندار لە بەریەک کەوتنەکاندا هەیە

دوای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ تایبەت بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل،دوای نوێژی هەینی ئەمڕۆ بە هەزاران فەلەستینی دژی بڕیارەکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و گرژیش کەوتە نێوان هێزە ئەمنیەکانی ئیسرائیل و خۆپیشاندەران.
لە ئاکامی ئەو گرژیانە بەپێی دوواین زانیاریەکان فەلەستینیەک کوژراوەو ۷٦۷ ی دیکە بریندارن،کە زۆرینەیان بەدار لێیان دراوە.
لای خۆشیەوە هێزە ئەمنیەکانی ئیسرائیل ڕایان گەیاند کە لە ئاکامی پەلاماری خۆپیشاندەران بە دەیان کارمەندی هێزەکانیان بریندار کراون.

Back to top button