به‌ پێشنیازی بارزانی موسڵ ده‌بێته‌ سێ پارێزگا

خواكوڕك

سەرۆ قادر کادری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ده‌ڵێت، چارەسەری بارزانی بۆ موسڵی دوای داعش خۆی لە دابەشبوونی پارێزگاکە بۆ سێ پارێزگای جیاواز دەبینێتەوە.

سه‌رۆ قادر ده‌شڵێت، دواتریش ڕیفراندۆم لەو سێ پارێزگا نوێیە ئەنجامدەدرێت و تیایدا هاوڵاتیان بڕیار دەدەن کە دەیانەوێت بێنە سەر هەرێم یاخود نا.

هه‌ر له‌ میانی دیداره‌كه‌دا هاتووه‌، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دواین سەردانیدا بۆ بەغدا بە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وتووە، چارەسەری کێشەکانی نێوان کوردستان و عێراق خۆی لە جیابوونەوەی هەرێم لە عێراقدا دەبینێتەوە.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “ئەم قۆناغە بە ترسناکترین قۆناغ دادەنرێت ئەگەر پلانی پێشوەختە نەبێت، مەسعود بارزانیش جەختی لە پێویستی پلانێک بۆ موسڵ کردووەتەوە بۆ دوای کۆتایهاتنی داعش، لەبەر ئەوەی ناوچەکە ناتوانێت بگەڕێتەوە باری پێشووی خۆی و هەڕەشەی توندڕەوانی لەسەرە”.

Back to top button