ئهمریكا: هاووڵاتیانی ئێمه له عێراق مهترسی گهورهی رفاندن و كاری تیرۆریستیان لهسهره
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق جووڵەی کارمەندەکانی سنووردار دەکات، هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیانی ئەمریکی لەکاتی مانەوەیان لە عێراق رێککاری پێویست بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشیان بگرنەبەر.”
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیێندراوێکدا ماوەی سنووردارکردنی جووڵەی کارمەندانی و هاووڵاتیانی ئەمریکی لە عێراق درێژکردەوە، سنووردارکردنەکەش ناوچەی سەوز و دەرەوەی ئەو ناوچەیەش دەگرێتەوە.
له راگهیاندراوهكهی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بەپێویستی دەزانێت” هاووڵاتیانی ئەمریکی هۆشیارییەکی باڵای بواری ئەمنییان هەبێت و رێککاری پێویست بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان لەنێو عێراق بگرنەبەر، ئەوەش کاتێک لەنێو عێراق دەمێننەوە یان کاردەکەن.
ئەوەش بەبیری هاووڵاتیانی دەهێنێتەوە کە مەترسی گەورەی رفاندن و “تووندوتیژی تیرۆریستی”یان لەنێو عێراق لەسەرە.
ئهوهی شیاوی باسه” ئهم راگهیاندراوهی بالیۆزخانهی ئهمریكا له كاتێكدایه كه له رۆژی چوارشەممەی رابردوو 6/12/2017، (دۆناڵد ترەمپ) سەرۆکی ئەمریکا ئورشەلیم (قودس) ی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی راسپارد باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازێتەوە.