نه‌وزاد هادی سه‌ردانی یوسفی مه‌زڵوم ده‌كات و ئاماده‌یی بۆ هه‌رجۆره هاوكارییه‌ك ده‌رده‌بڕێت
پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانى (یوسف) ئه‌و مێردمنداڵه‌ی شاری هه‌ولێری كرد كه له لایه‌ن دایكیه‌وه به دڕندانه ترین شیوه ئه‌شكه‌نجه درابوو.”
(نه‌وزاد هادى) پارێزگاری هه‌ولێر له كاتی سه‌ردانیكردنی ئه‌و مێردمنداڵه له شاری هه‌ولێر، رایگه‌یاند.” یوسف هه‌رچى پێویست بوو راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیم پێوه بكه‌ن و هه‌موو پێداویستییه‌كى ژیانى بۆ دابین ده‌كرێت تا ده‌گه‌ڕێته‌وه باری ئاسایی خۆی.
پارێزگاری هه‌ولێر جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه” كه ده‌بێت تاوانبار سزاى عادیلانه وه‌ربگرێت به‌پێى یاسا ، ناكرێت زوڵم و سته‌م له منداڵ بكرێت ، ده‌كرێت بزانرێت كه داهاتووى یوسف رۆن بێت و ژیانێكى ئاسایی بژیت وه‌كو هه‌ر منداڵێكى ئاسایی ..
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” پێش چه‌ند رۆژێك له لایه‌ن دراوسێكانییه‌وه زانرا كه له‌هه‌ولێر له گه‌ڕه‌كى (سه‌فین دوو) ، منداڵێك به‌نێوى یوسف ماوه‌ى 20 رۆژ بوو له‌لایه‌ن دایكى خۆیه‌وه به زنجیر له حه‌وشى پشته‌وه خانوه‌كه‌یان بهسترابۆوهو به دڕاندانه‌ترین شێواز ئه‌شكه‌نجه درابوو و پاشان لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار یوسفیان گه‌یانده نه‌خۆشخانه و تا ئێستا چاره‌سه‌ر ته‌واوى بۆ ده‌كرێت و دایكیشى ده‌ستگیر كراوه كه وه‌كو تاوانبارى راسته‌وخۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانى یوسف، له ئێستاشدا یوسف بارودۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌وباشتر ده‌ڕوات.