تكریت…ئۆتۆمبێلێكی بۆمبرێژكراو تهقیهوه
شانەی راگەیاندنی جەنگی رایگەیاند كە ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوەراستی شاری تكریت تەقییەوە.”
بەپێی ههواڵێك كه شانهی راگهیاندنی جهنگی عێراقی بڵاویكردۆتهوه” كه تەقینەوەكە لە شەقامی پزیشكان لە ناوەراستی تكریت روویداوە و بەهۆیەوە هاووڵاتیەكی مەدەنی كوژراوە.
لە بەیاننامەیەكی شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق ، هێرشەكە تیرۆریستی بووە و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو جۆری دایۆ لە نزیك دەروازەی شەقامی پزیشكان وەستێنرابوو / لە ناوەراستی شاری تكریت تەقێنرایەوە بەهۆیەوە پاسەوانێكی مەدەنی نزیك لە تەقینەوەكە كوژرا.