ئهوانهی دهیانهوێ رووخسار و پرچ و پێستیان جوان بێت با هێل بهكاربهێنن

هێل لە رووى خۆراك و لە رووى تەندروستیشەوە سودی تایبەتى خۆی هەیە، بابەتى جوانکارى و پاراستنى قژ و پێستیش لە ئاوێتەبوونى هەر دوو سوودى خۆراک و تەندروستیەوە دێتە ئاراوە، هێل بە هەر دوو شێوەى دنکۆڵە و هاڕراو هەیە و دەتوانرێت گیراوە و ئاوەکەشى بەکار بهێنرێت و بکرێتە ناو خواردنەوە جۆراجۆرەکانیشەوە.
بەگوێرەی لێكۆڵینهوه زانستیهكانی خۆراك، هێل سوودێكی زۆری بۆ لەناوبردنی بەكتریا زیانبەخشەكان و بە گەشی هێشتنەوەی پێست هەیە ئەویش بەهۆی ئەو رێژە ئاسنەی كە تێیدایە.
بە ووتەی پسپۆڕانی بواری خۆراك هێل, دەبێتە هۆی چالاككردنی سووڕی خوێن و خۆراكێكی باشە بۆ جوانهێشتنەوەی قژ بەهۆی ئەو بڕە ڤیتامینەی تێیدایە. ئەمە جگە لەوەی یارمەتیدەرێكی باشی گەدە و ڕیخۆڵەكانە بۆ هەرسكردنی خۆراك و مرۆڤ لە هەڵچوونی دەروونی و خەمۆكی دەپارێزێت.
پزیشكان سوودێكی نوێی هێلیان راگەیاندووە, ئەویش دەبێتە هۆی بەرگرتن لە تووشبوون بە نەخۆشی و بەتایبەت بەرگری لە لەش دەكات لە بەرامبەر شێرپەنجەدا. بەهۆی ئەو بڕە باشەی دژە ئۆكسانەوە تیایدا كە بەرگری لە تووشبوون بە شێرپەنجە دەكات.
پسپۆڕانی بواری خۆراك باس لهوهشدهكهن و ئامۆژگاری دەدەن بەوەی” كه رۆژانە هێل بەكار بهێنرێت بە خواردنی بەشێوەیەكی راستەوخۆ یان تێكەڵكردنی لەگەڵ خواردنی تردا گرنگی زۆری ههیه و سودی زۆر دهبهخشیت به مرۆڤ و بهكارهێنهرانی.