عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رهێندرا
به فه‌رمی ووڵاتی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وته‌می نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رهێندرا، ئه‌مڕۆ ئه‌و هه‌واڵه به‌فرمی بڵاوكرایه‌وه.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند” دوای زنجیرەیەك سەركەوتنی دیپلۆماسی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی، عێراقی لە بەندی حەوتەمی نەتەوە یەكگرتووەكان دەركرد.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە “دوای زنجیرەیەك سەركەوتنی دیپلۆماسی هەوڵەكان سەركەوتوو بوون لەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەڵەتی بڕیارێك دەربكات لەبەندی حەوتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە بەرنامەی نەوت بەرانبەر خۆراك و گێڕانەوەی رەوشی ئاسایی و پێگەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق”.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئه‌وه‌ی دووپاتكردۆته‌وه” كه ئەو بڕیارە دوای ئەوە هاتووە عێراق سەرجەم پابەندبوونەكانی خۆی بە بەرنامەكەوە جێبەجێكردووە.