خواكوڕك داوای لێبوردن ده‌كات

دوێنی 8ی 12ی 2017 هه‌واڵێك له ماڵپه‌ری خواكوڕك له‌سه‌ر به‌رێز عیماد ئه‌حمه‌د بۆ ماوه‌ی 10 خوڵه‌ك بڵاو كرایه‌وه، كه له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتبوو به‌رێز عیماد ئه‌حمه‌د، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌شی یه‌كێتی كردووه و كوردستان بۆ هه‌میشه به‌جێ ده‌هێلێت و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات درێژه به‌ژیانی خۆی ده‌دات” نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی به‌رێزیان په‌یوه‌ندیان به ماڵپه‌ری خواكوڕكه‌وه كرد هه‌واڵه‌كه‌یان ره‌د كرده‌وه، پابه‌ند به ره‌د كردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه خواكوڕك وه‌ك میدایه‌كی پابه‌ند به ئیتكی كاری رۆژنامه‌وانی خۆی” راستگۆی له هه‌واڵه‌كانی دا” هه‌واڵه‌كه‌مان له ماڵپه‌ره‌كه لابرد”.
لێره‌وه داوای لێبوردن له به‌رێز عیمان ئه‌حمه‌د و ته‌واوی خوێنه‌رانی ماڵپه‌ری خواكوڕك ده‌كه‌ین، هۆكاری بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه وه‌ك هه‌واڵێكی به‌سه‌ر دا تێپه‌ریو بێ پشت راستكردنه‌وه، كه له چه‌ند په‌یچێكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌رگیرابوو، ده‌خه‌ینه‌روو، خوێنه‌رانمان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، له راستگۆی و پابه‌ند بوون به لووتكه‌ی راستییه‌كانی خواكوڕك”.
سه‌رنووسه‌ر و ستافی ماڵپه‌ری خواكوڕك
9ی 12ی 2017