فڕۆکە ئیسرائیلیەکان هێرشیان دەست پێکرد

 
تا دێت کاردانەوەکانی ناساندنی قودس بە پایتەختی ئیسرائیل زێدەتر دەبن،وەک وەڵامدانەوەی هێرشە موشەکیەکەی سەر ئیسرائیل،فڕۆکە جەنگیەکانی ئەو وڵاتە بۆردومانی پێگەکانی بزوتنەوەی حەماسیان لە کەرتی غەززە کرد.
 
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەو ئامانجەی فڕۆکەکانیان بۆردومانیان کردووە پێگەی دروست کردن و کۆگای چەک بووە.
 
لای خۆیەوە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە ڕایگەیاند بە هۆی بۆردومانەکەوە لە نزیک پێگەیەکی سەربازی حەماس لاشەی دوو هاوڵاتی دۆزراونەتەوە.
Back to top button