تورکمانەکان داوای هێزی زیاتر دەکەن

 
سەرکردەی دیاری تورکمانەکان لە کەرکوک و ئەندامی ئەنجومەنی شارەکە داوا لە حەیدەر عەبادی دەکا هێزی زیاتر ڕەوانەی کەرکوک بکات ئەوەش بە پاساوی پاراستنی تورکمان و عەرەبەکانی شارەکە.
 
توران دەڵێت هێزەکانی ئاسایشی کورد تا ئێستا ڕۆڵیان هەیەو پۆلیسی کەرکوکیش ڕێژەی لەسەدا 40 کوردەو پێویستە پێداچونەوەی پێدا بکرێت.
 
تا دێت بە پاساوی بێ بنەما تورکمان و عەرەبەکانی کەرکوک کار دەکەن بۆ لاوازکردنی پێگەی کورد لە شارەکەو چاویان لە پێشێلکاریەکانی سوپای عێراق و حەشد بەرامبەر کوردانی شارەکە پۆشیوەو دەیانەوێت ناسنامەی شارەکە بەهێزی سەربازی بگۆڕن.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به‌ میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه‌ له‌ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه‌ دانا كه‌ له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه‌، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته‌ پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به‌ كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه‌، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه‌، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه‌ له‌ خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕان بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه‌، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.
Back to top button