به‌رێز یه‌لدرم كێ رێی له ئێوه گرتووه؟
رێكان سه‌باح
پاش ناساندنی (قودس_ئۆرشه‌لیم) وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل له‌لایان دۆناڵد تره‌مپ، كاردانه‌وه‌كانی دوای ئه‌و بریاره، جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان رای جیاواز له‌و باره‌وه خرایه روو، به‌ڵام هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك، وه‌ك كاردانه‌وه‌ی بیناڵی یه‌لدرمی سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نه‌بوو، به‌وه‌ی كه گوتی، چون ریفراندۆمهكهمان شكه‌ست پێهێنا، هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ش، بریاره‌كه‌ی تره‌مپیش شكه‌ست پێ ده‌هێنین، ئاڵیرهدا ده‌بێت ( بیناڵی یه‌لدرم) ئه‌وه‌مان بۆ روون بكاته‌وه، چۆن و به‌چی ریفراندۆم شكه‌ستی پێهێنراوه؟ ئایا شكه‌ستی ریفراندۆم لهڵایی بیناڵی یه‌لدرم چیه؟ خه‌ڵكی كوردستان له ریفراندۆمی 25ی 9ی 2017 دا، سه‌دا 93ی ده‌نگی داوه به به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، ده‌بێت به‌رێز سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌وه بزانێت، شكه‌ستی ریفراندۆم، له ده‌نگ دایه، ئه‌وه‌ی كه روونه له ریفراندۆم دا ئه‌وه‌یه، زیاتر له (3) ملیۆن له پێكهاته‌ی جیاوازه‌كانی ( نه‌ته‌وه و ئاین) گه‌لی كوردستان به‌شداری ریفراندۆمیان كردووه، له‌و سێ ملیۆنه‌دا زیاتر له سه‌دا 93 به‌ڵێیان كردووه بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان، له‌وه دا به‌هه‌ڵه داچووه، كاتێك ده‌لێت ریفراندۆم شكهستمان پێ هێناوه، چونكه ریفراندۆم له مانا‌و پێناسهكهیی دا له رێژه‌ی دانگدا ئه‌نجام به‌سه‌ركه‌وتن و شكه‌ست ده‌خاته روو نه‌ك شتی تر، خۆ ئه‌گه‌ر ریفراندۆم جگه له رێژه‌ی ده‌نگ پێناسه‌یه‌كی تری بۆ سه‌ركه‌وتن و شكه‌ستی بكردایه، ئه‌وه بێشك به‌رێز سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا و حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌نده داوایان نه‌ده‌كرد ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه هه‌ڵوه‌شێنه‌وه”.
یه‌لدرم، تاوه‌كو ئێستا له‌وه‌شدا حاڵی نیه، كه ریفراندۆم زاده‌ی قۆناغێكی پڕ له ئیراده‌ی تاكی كورده، به‌رجه‌سته و پێناسه‌یه‌كی گشتگیری ده‌نگی گه‌لی كوردستانه بۆ سه‌ربه‌خۆی، ئه‌م ئیراده‌یه، به ئه‌مری واقیع و خیانه‌ت نه دهشێكت و نه ئاڵای سپی هه‌ڵده‌دات، بۆیه شكه‌ستی ریفراندۆم، له واتا و روانگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی توركیا كامڵ نیه، بێخه‌به‌ره له‌وه‌ی ئیراده و ده‌نگی ئازادانه‌ی گه‌لی كوردستان، شكه‌ست ناهێنێت، ئه‌وشی به خیانه‌ت و سه‌پاندنی ئه‌مری واقیعه به هێزی میلیشیات، پێناسه‌ی شكه‌ستی ریفراندۆم ده‌خاته روو، هه‌ر له‌و كامڵ نه‌بوونه‌وه دێت، كه بێ ئاگایه له مێژووی پڕ له سه‌روه‌ری و قاره‌مانیه‌تی ئه‌و گه‌له له‌ناوچه‌كه‌دا، ده‌ی ئه‌گه‌ر یه‌لدرم ئه‌وه‌نده راستگۆیه بۆچی ناچێته قودس؟ بۆچی هێزه‌كانی خۆی تاقی ناكاته‌وه؟ خۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی به‌رێز یه‌لدرم، خاوه‌نی نفوس و هێزی سه‌ربازی و ئابووریه‌كی باشه، ئه‌ی بۆچی هه‌ڵوێسته‌كان ته‌نها له قسه‌دایه، بۆچی سنوری قسه تێناپه‌رێنێت و بچێت بۆ قودس؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه كه ده‌بێت به‌رێز یه‌لدرم بۆ خه‌ڵك شی بكاته‌وه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا تا ئه‌و چركه ساته له‌وه‌شدا به‌هه‌ڵه دا رۆیشتووه، ریفراندۆم زاده‌ی بریاردانی ئیراده‌ی تاك به تاكی كوردستانیان بووه، هیچ تێكه‌ڵاویه‌كی نیه له‌گه‌ڵ داخوازی هیچ وڵاتێك و هیچ كه‌سێك جگه له گه‌لی كوردستان، هه‌موو ئه‌و دیمه‌نانه‌ی پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، زۆر روونه بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی توركیا، كه هیچ وڵاتێك نه‌ما داوای دواخستنی نه‌كات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زاده‌ی ئیراده‌ی تاك به‌تاكی گه‌لی كوردستان بوو بڕیاری ریفراندۆم، هیچ ده‌وڵه‌تێك نه‌یتوانی بیوه‌ستێنێت، ئامانجه‌كه‌ی خۆشی له گه‌یاندنی رای گه‌لی كوردستان به هه‌موو جیهان به‌سه‌ركه‌وتووی گه‌یاند، ده‌رئه‌نجامه‌كانیش له زاری سه‌رۆك بارزانی دا هه‌ر ئێواره‌ی رۆژی 25ی 9 بۆ خه‌ڵك روونكرایه‌وه، كه بۆ سه‌پاندنی ئه‌مریی واقیع نیه و به گفتوگۆ ده‌چێته واری جێبه‌جێ كردنی ئه‌نجامی ریفراندۆم، هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ی 25ی 9ی 2017، سه‌رۆك بارزانی گوتی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌رهه‌مدار و ههمهڵایانه، ده‌مانه‌وێت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غداد بكه‌ین، بۆیه له‌وه‌شدا یه‌لدرم به‌هه‌ڵه داچوو، كه بریاری ریفراندۆم و قودس وه‌ك یه‌ك نین، له‌یه‌كیش ناچن، ئه‌گه‌ر زۆر حه‌زیشی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه كه وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت ده‌ی ئه‌وه‌تا قودس و هێزه‌كه‌تان و نفوسی به‌هێزتان تاقی بكه‌نه‌وه، گه‌ر راستگۆنه!”.