دوێنی داعش هێرشی كردووه، حه‌یده‌ر عه‌بادیش كۆتایی داعشی له‌عێراق راگه‌یاند
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق پاش كۆنترۆڵكردنی سنوری عێراق و سوریا، له‌لایان میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی، كۆتایی داعشی له عێراق راگه‌یاند”.
له حوزه‌یرانی 2014 چه‌ند گروپێكی داعش هێرشیان كرده سه‌ر بینای زیندانێك له مووسڵ به‌ڵام سوپای عێراقی ئینهاری كرد، داعش توانی شاری مووسل و نیوه‌ی عێراق كۆنترۆڵ بكات، گه‌یشته به‌رده‌رگای به‌غدا، له‌و ئینهاره‌ی سوپای عێراقی دا داعش ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌كێكی زۆر و پاره‌یه‌كی زۆر گرت، به‌مه‌ش داعش به‌هێزێكی زۆره‌وه، به‌ره‌و به‌غدا رۆیشت، كه سه‌رجه‌م ئه‌و شاره سوونانه‌ی كۆنترۆڵكرد، وه‌ك ” فه‌لوجه و موسڵ و تكریت چه‌ندانی ناوچه‌ی تر، داویش هێرشیان كرده سه‌ر شنگال و سنوری مه‌خموور و گوێر،
دوای هێرش كردنه سه‌ر كورد هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌به‌شداری 70 وڵات دژی داعش راگه‌یاندرا، به‌هێرشی ئاسمانی و راوێژكاری سه‌ربازی هاوكاری پێشمه‌رگه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م كرا كه توانرا بۆیه‌كه‌مجار داعش له سوریا و عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه به‌هاوكاری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و به ئابلۆقه‌دانی به‌غدا له‌سه‌ر پێشمه‌رگه داعش تێكشكێنرا”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه به‌ر له‌چه‌ند رۆژ عه‌بادی له بۆنه‌یه‌كی مه‌زهه‌بی دا، رایگه‌یاند، كه سه‌ركه‌وتن 16ی ئۆكتۆبه‌ر چی وه‌ی له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش كه‌متر نیه، پێشمه‌رگه به وێنه‌ی داعش چوان، له‌كاتێكدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە کاریگەرترین هێزی دژی داعش لەلایەن هاوپەیمانانەوە دانرا، کە توانی پێشڕەوی داعش بەرەو خاکی کوردستان رابگرێت و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەش لە هێرشی ئەو گرووپە بپارێزێت، لەو شەڕەشدا نزیکەی دوو هەزار پێشمەرگە شەهید بوون و 10 هەزاری دیکەش بریندار بوون.