حشدی شه‌عبی: چاوه‌روانی فتوای مهرجهعییهتین بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی قودس
گوته‌بێژی پێشووی حشدی شه‌عبی و ده‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌یه‌كی حشدی شه‌عبی له‌سه‌ر سنوری ئیسرائیل، ئه‌وه راده‌گه‌ێنێت، كه حشدی شه‌عبی چاوه‌روانی مه‌رجه‌عییه‌تن، بۆ هێرش كردنه سه‌ر قودس و رزگار كردنی له ده‌ستی ئیسرائیلیه‌كان”.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، گوته‌بێژی پێشووی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، كه ئێستا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌كه‌ن بۆ رزگاركردنی ئۆرشه‌لیم “قودس، هه‌روه‌ها راشی گه‌یاند” قودس “ئۆرشه‌لیم” بۆ هههووان بۆ پیرۆزه و به گوێره‌ی یاساكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شارێكی داگیركراوه، به ناساندنیشی وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل، تووشی سه‌رسوڕمان بووین، ده‌شڵێت: “ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستینین و به جددیش به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاسته‌نگه ده‌وه‌ستینه‌وه”.
هه‌ر له‌باره‌ی حشدی شه‌عبی و هه‌ره‌شه‌كانی له ئیسرائیل و كۆنترۆڵكردنی قودس” له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك و میدیاكان بڵاو كراوه‌ته‌وه كهقەیس خەزعەلی، کە یەکێکە لە گرووپە دیارەکانی نێو حەشدی شەعبی عێراق، لە ناوچەیەکی سەر سنووری هاوبەشەکانی سووریا و ئیسرائیل دەرکەوت.
له‌و باره‌یه‌وه، سەرۆکایەتیی وەزیرانی لوبنان داوا لە وەزارەتی ناوخۆی دەکات رێگە نەدات قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی دەربازی نێو خاکی لوبنان بێت، ئەمڕۆ لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی دەرکەوتنی قەیس خەزعەلی لە نزیک سنووری وڵاتەکەی، سەرۆکایەتیی وەزیرانی لوبنان داوا لە وەزارەتی ناوخۆ کرد رێگەنەدات خەزعەلی بچێتە نێو خاکی وڵاتەکەی.