سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق: عێراق به‌بێ ئێران هیچ نرخێكی نیه
به‌رپرسێكی بالا عێراق له لێدوانێكی دا له ئێران، ده‌لێـ”هێزی ئێران و پاڵپشتیكردنی بۆ عێراق، شكستی به دوو پیلانی گه‌وره هێناوه، یه‌كێكیان داعش و ئه‌وی دیكه‌یان دابه‌شكردنی عێراق بووه له رێگه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه”.
هومام حه‌موودی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراق و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق،له كۆڕێكدا كه ئه‌نجوومه‌نی ستراتیژی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له تاران سازیكردبوو، گوتوویه‌تی: “ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی له عێراق به‌ده‌ستهاتوون، به‌هۆی رێنماییه‌كانی، عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری شۆڕشی ئێران و عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان بووه، گوتیشی “له رێگه‌ی لاوازكردنی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه، پیلانگێڕی هه‌یه تا سه‌ركه‌وتنه‌كانی عێراق بكرێته ئامانج، به‌ڵام هه‌مووان له‌گه‌ڵ قوربانیدانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌مێننه‌وه”.
هه‌روها حه‌موودی ده‌شلێـ”، له‌وكاته‌ی قسه‌ی بۆ به‌شداربووانی كۆڕه‌كه كردووه گوتوویه‌تی: “سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌سه‌ر داعشدا به‌هۆی پاڵپشتی ئێرانه‌وه بووه له هه‌موو ئاسته‌كاندا، بۆیه لێره‌وه ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم، عێراق بێ ئێران هیچ نرخێكی نییه”.