حسێن سەلامی: له16ی ئۆكتۆبه‌ر راسته ده‌وڵه‌تی كوردستان‌مان لهناوك بڕی به‌ڵام زیانێكی زۆرمان كردووه
حسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران له گوتارێكی دا ناراسته‌وخۆ وه‌ڵامی محه‌مه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپای پاسداران ده‌داته‌وه، له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنی كه‌ركووك و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌لێـ” راسته ئێمه توانیمان عێراق بهیهكپارچهی بهێلینه‌وه و لهناوكهوه، خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردستان ببڕین، به‌ڵام نابێت ئه‌مه‌ش له بیر بكه‌ین، دۆستێكی دیرینی ئێران و باوه‌رپێكراوی خۆشمان له باكوری عێراق سه‌ر بڕی كه ئه‌ویش یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی بوو، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره‌یه”.
حسێن سه‌ڵامی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران له هه‌واڵێك دا كه له پێگه‌ی فه‌رمی سوپای پاسداران بۆ ماوه‌ی 2 كاتژمێر بڵاو كرایه‌وه، دوای ئه‌وه لابرا، ده‌لێـ” له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئێران كه‌وته نێوان دوو بژارده، یه‌كێكیان ده‌با هه‌ڵبژێرێت، ئه‌ویش پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق و له‌ناو بردنی خه‌ونی ده‌وڵه‌تی دووه‌می ئیسرائیلی، یان پاراستنی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی دۆسی باوه‌ر پێكراوی كۆماری ئیسلامی ئێران و یه‌كێتی، ده‌لێت راسته ئێمه خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردی و پیلانگێری ئه‌مریكا و ئیسرائیلمان له عێراق له‌ناو برد به‌ڵام دۆستێكی مه‌زنمان سه‌ر بڕی”.
هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه ده‌شلێـ” ده‌بێت ئێران به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌وڵ بدات دۆستی دێرینه‌كانمان كه ئاماده‌ن له پێناوی ئێران بمرن، بپارێزێت، رێگا نه‌دات یه‌كێتی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی كۆتاییان پێ بێت، راسته زیانی زۆرمان بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق و له‌ناو بردنی پیلانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل به بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و یه‌كێتی دۆستی بهئهمهكمان داوه، به‌ڵام نابێت رێگا بده‌ین، دۆسته‌كانمان له‌و دۆخه دا بمێنه‌وه، ده‌بێت هاوكاریان بكه‌ین به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت ههڵسێنرێنهوه، زه‌ختی خه‌ڵكی باكوری عێراق له‌سه‌ر ئه‌وان كه‌م كه‌ینه‌وه”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌رو هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.